ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دوای کۆبوونەوەکەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە لە بەردەوامی ھەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی لەنێوان روسیا و ئۆکراین، ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بەپێویست زانی بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیاوە بۆ زێدی خۆیان.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا جەختیکردەوە لە گرنگی ھەنگاونان بۆ گەرەنتی ئاسایش، سەقامگیری، خۆشگوزەرانی لە تورکیا لەماوەی نوێدا کە بە سەرەتای دیدگای سەدەی تورکیا دادەنرێت.