زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵسترین جۆرناڵ ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ھێرشی پێچەوانە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی وڵاتەکەی کە لەژێر دەستی روسیادایە.

وتیشی، نازانن چەند کاتی تریان پێویستە، بەڵام ئەو کارە دەکەن و بە چەند رێگەیەکی جیاواز ئامادەکاری دەکەن.

سەرۆکی ئۆکراین دووپاتیشیکردەوە، تێچووی ھێرشەکە گەورە دەبێت و ھیواخوازن ببێتە مایەی رێڕەوی شەڕ کە ماوەی ١٥ ساڵە دەستیپێکردووە.