جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ھەموو کاتێک ئەمریکا بۆ کێشەو قەیرانەکان دەستپێشخەری ئاشتی ھەبووە، ھەوڵیداوە کێشەکان بە دانوستان و گفتوگۆ رێگەی دیبلۆماسی چارەسەر بکرێن، دۆسێی ئەتۆمیش کە بابەتێکی پەیوەندی بە ھەموو جیھانەوە پێویستە سنوردار بکرێت و بزانرێت بۆ چ مەبەستێک بەکار دەھێنرێت، نەک ھەر وڵاتێک بەپێی ئارەزووی خۆی ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی ئەتۆمی بدات.

وتیشی، ئەمریکا پێشتریش وتوویەتی و ئێستاش جارێکی تر ئامادەیی پیشاندەدات لەسەر دۆسێی ئەتۆمی گفتوگۆ لەگەڵ چین و روسیا بکات ئەگەر ئەو دوو وڵاتە ھیچ مەرجێکیان بۆ گفتوگۆ نەبێت، چونکە ئەمریکاش مەرجی نییە.