ھەریەکە لە پارتی گەلی کۆماری و سەعادەت و ئایندە و دیموکراسی و پێشکەوتن و پارتی دیموکراتی بڕیاریاندا بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بکەن پارتی باشی نەتەوەیش بڕیاریداوە بە لیستێکی سەربەخۆ بەشدار بێت.

دیاترین کاندیدیش لە لیستەکاندا مستەفا سارگیول سەرۆکی پارتی گۆڕانی تورکیایە کە ریزبەندی یەکەمی لیستی کاندیدانی گرتووە لە ئیرزینجان شوێنی لەدایکبوونی خۆی.

بە پێی یاسای ھەڵبژاردن ھەریەکە لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ کراون بە سێ بازنەی ھەڵبژاردن و ھەر بازنەیەکیش  زیاتر لە ١٨ پەرلەمانتاری ھەیە ، بۆرسا و ئیزمیریش کراون بە دوو بازنەی ھەڵبژاردن، ویلایەتەکانی تریش ھەریەکەی بازنەیەکە لەبەرئەوەی ١٨ پەرلەمانتار کەمتریان ھەیە.

پشکی ئەنقەرە بە ٣٦ پەرلەمانتارو ئیستەنبوڵ ٩٨ و ئیزمیر ٢٨ و بۆرسا٢٠ پەرلەمانتار دیاریکراوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا پشت بە سیستمی ھۆندت بۆ نوێنەرایەتی رێژەیی دەبەستێت، ھەر پارتێک ئەگەر بەتەنھا بەشداری ھەڵبژاردن بکات دەبێت بەربەستی ٧٪ی ھەڵبژاردن تێپەڕێنێت ئەو کات دەتوانێت بگاتە پەرلەمان.