رووداوێکی شەمەندەفەر لە هۆڵندا زیاتر لە ٣٠ قوربانی لێکەوتەوە
شۆرش
٤ی نیسانی ٢٠٢٣
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لەنێوان شارەکانی لیدن و لاھای لە رۆژئاوای ھوڵندا، شەمەندەفەرێکی نەفەرھەڵگر بە ٥٠ سەرنشینەوە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و بەپێی ئامارە سەرتاییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە دوای ئەوە روویداوە کە شەمەندەفەرەکە خۆی کێشاوە بە ئامێرێکەی بەرزکەروەدا و دوای رووداوەکەش سەرجەم ھێڵەکانی گواستنەوەی شەمەندەفەر لە نێوان لیدن و لاھای راگیراون.



