ئێران بۆ ئەمریکا: بۆ ھەمیشە دەرگای دانوستانی بەرنامەی ئەتۆمی بەکراوەیی نامێننەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣
حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ھەمیشە دەرگای دانوستانی بەرنامەی ئەتۆمی بەکراوەیی نامێننەوە و ھۆشداریی لەوەشدا کە پەرلەمانتارانی ئێران دەتوانن یاسایەک تێبپەڕێنن کە ماوەی دانوستانەکانی بەرنامەی ئەتۆمی بۆ حکومەت سنووردار بکات.
دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچوو و تایبەت بوو بە دووبارە کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکە، بەھۆی ناکۆکی نێوان تاران و واشنتۆن لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھەڵپەسێردرا.



