لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا ناتانیاھۆ چاکسازییەکانی بواری دادوەری راگرت
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣
لە کاردانەوەی بڕیارەکەدا، بینی گانتس سوپاسالاری ئیسرائیل پێشوازی لەو بریارەکرد و داوایکرد وەزیری بەرگری لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارتی ھێزی یەھودی، ناتانیاھۆ و ئیتمار بن غەفیر رێککەوتوون لەسەر دواخستنی چاکسازییەکانی بواری دادوەری بۆ مانگی داھاتوو.
ھاوکات سەڕەڕای دواخستنی ئەو رێکارە دادوەرییەی کە لە سەرانسەری ئیسرائیل ناڕەزایەتی و مانگرتنی جەماوەری لێکەوتەوە، خۆپیشاندانەکان تائێستا لە ناوچەی خۆرێڤی شاری حەیفا بەردەوامن.


