لە پشووەکانی نەورۆز لە ئێران ٤٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
شۆرش
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣
حەسەن مۆئمنی، سەرۆکی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە پشووەکانی نەورۆزی ئەمساڵ تا ئێستا ٤٧٠ کەس بە رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون، ٦٥%ی روداوەکانیش بەھۆی خێرایی و پاپەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ روویانداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی بارانبارین و تەڕبوونی رێگاکان، پێشبینیدەکرێت ئاماری قوربانیانی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە چەند رۆژی داھاتوودا زیاتر بەرزبێتەوە.



