کۆشکی سپی: ئەرکی سەربازەکانی ئەمریکا لە سوریا بەردەوام دەبێت
لاڤە
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣
جۆن کێربی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕاشیگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی بوێرانە وەڵامی ھێرشەکانی سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکای لە سوریا داوەتەوە و ئەرکی سەربازەکانیشیان لە سوریا و ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتر لە ھەزار سەربازی ئەمریکی لە سوریادا ماون و "بایدن" لەسەر ھێشتنەوەیان سورە، بەدووریشی نەزانی رێکاری زیاتر بۆ پاراستنی ھێزەکانیان لە سوریا بگرنەبەر، چونکە پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ھاووڵاتیانیان.



