ناسنامەی ١٢٩٧ قوربانیی بوومەلەرزەکەی تورکیا نەزانراوە
ئایار
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣
بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بە میدیای وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، ١٧٠ تیم و ٤٦١ کەس لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان کار بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی شەشی شووبات دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ ھەزار و ٧٥٥ کەس لە رێگەی پەنجەمۆر و ٢٧٥ کەسی تریش لە رێگەی وێنەوە ناسنامەیان ئاشکراکراوە، بەڵام تەرمی ھەزار و ٢٩٧ کەسیان لەلایە، کە پەنجەمۆر و نموونەی (دی ئێن ئەی)یان لێوەرگیراوە، بەڵام ھێشتا نەتوانراوە ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت.
شەش شووباتی ئەمساڵ دوو بوومەلەرزەی بەھێز تورکیایان ھەژاند و بەھۆیەوە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.



