کەشتییەکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنور لە دەریای ناوەڕاست ١٩٠ کۆچبەر رزگار دەکات
هەژار
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاندووە، کەشتی لویز میشێل تایبەت بە رێکخراوەکە لەکاتی گەشتێکدا لەناو دەریای ناوەڕاست، لەدرەنگانی شەوی رابردوودا بەلەمێکی لە تەختە دروستکراوی دۆزیوەتەوە کە ١٩٠ کۆچبەری تێدا بووە و لەرەوشێکی مەترسیداردا بوون، بەڵام لە لایەن تیمەکانی کەشتییەکەوە رزگاکراون کە ژمارەیەکیان منداڵی خوار تەمەن ھەژدە ساڵن و دایکو باوکیشیان لەگەڵدا نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر سەرجەم کۆچبەرەکان گوازراونەتەوە بۆ ناو کەشتی (جیۆ بارینتس) کە ئاڵای نەرویجی لەسەرە بۆئەوەی بیانگەیەنێتە شوێنێکی ئارام و دوور لە مەترسی.


