دوو بوومەلەرزە لە تورکیا و ئێران روویاندا
هەژار
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەروەھا بوولەمەرزەیەکی تر بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر شاری مەرەشی لە باشوری خۆرھەڵاتی لە تورکیا ھەژاندووە.
هەژار
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەروەھا بوولەمەرزەیەکی تر بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر شاری مەرەشی لە باشوری خۆرھەڵاتی لە تورکیا ھەژاندووە.
ئیسماعیل سەقابی ئەسفەهانی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردنی ستراتیژیی وزە، هۆشدارییەکی توندی دا، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بیرە نەوتەکانی ئێران، وڵاتەکەی کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە دەکاتە ئامانج.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، کە پلانێکی دیاریکراویان بۆ ئامانجەکان هەیە و ستراتیژییەکیان بە ناوی "پەیژەی بەرپەرچدانەوە" داڕشتووە؛ کە تێیدا پەیڕەوی بنەمای (چاو بەرانبەر بە چاو) و لە قۆناغە باڵاکانیدا (چاو بەرانبەر بە سەر)دەکەن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی هەر لێدانێکی کەرتی نەوتی ئێران بە وێرانکردنی کەرتی نەوتی وڵاتانی دراوسێ وەڵام دەدرێتەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە،پێشتریش فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هۆشداری دابووە وڵاتانی کەنداو، ئەگەر رێگە بە ئەمریکا بدەن خاک و ئاسانکارییەکانیان دژی ئێران بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێت ماڵئاویی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.
ئەمە لە کاتێكدایە، پێشتریش ئێران دەستی نەپاراستوە و لە ماوەی نزیکەی 40 رۆژی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران، چەندین جار دامەزراوەکانی نەوت و وزە لە وڵاتانی کەنداو لەلایەن هێزەکانی ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانیانەوە بە موشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.
کەشناسی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە بە گشتی کەشی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بارینی نمەباران لە دوانیوەڕۆدا، لەبارەی کەشی سبەینێشيوە دەڵێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشەکە تەواو بەهارەیە و پلەکانی گەرماش نزیکن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەینێ شەممەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم شێوەیە؛
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، رایگەیاند، پێویستە وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرجەستە و کردەیی پشتگیری لە لوبنان بکەن و بەردەوامیشن لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی داخستنی گەروی هورمز.
ماکرۆن جەختی کردوەتەوە، گەڕاندنەوەی سەقامگیری بە زووترین کات بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە و پێویستە ئەوروپا زیاتر بچێتە ناو ئەو مەلەفەوە و کاری زیاتری بۆ بکات.
سەرۆکی فەرەنسا وتویەتی؛ وڵاتەکەی خەریکی رێکخستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییە بۆ پاڵپشتیکردنی لوبنان و بەردەوامبوون لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئەنجامدانی دانوستان و چەسپاندنی ئاشتی لەو وڵاتەدا.
ماکرۆن ئاماژەی بە رەوشی گەروی هورمز کرد و جەختیکردەوە، پاریس بەردەوامە لەسەر ئەو کارە هاوبەشانەی کە لە هەفتەی رابردوەوە لەگەڵ بەریتانیا دەستیان پێکردووە.
ئەم هەنگاوەی پاریس و لەندەن وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگەدا، کە لە ئێستادا بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە روبەڕووی مەترسی بووەتەوە و بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا و دروستبونی قەیرانی وزە.