لە تورکیا ٢٤٢ ھەزار و ٩٠٤ خوێندکار لەو ناوچانەی بومەلەرزە لێیداون گواستراونەتەوە
هادی
١٤ی ئازاری ٢٠٢٣
مەحمود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگەیاند، بەھۆی بومەلەزەکانی تورکیا بەشێکی زۆری خوێندکاران لە پڕۆسەی خوێندن دابڕابوون، لە ئێستادا ٢٤٢ ھەزار و ٩٠٤ خوێندکار لەو ١٠ پارێزگایەیی بومەلەرزە لێیدابوون، بەمەبەستی درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندن گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی تری تورکیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ٣٣ ھەزار و ١٤٢ خوێندکار بۆ ئەنقەرە و ٢٢ ھەزار و ٣٠٠ خوێندکار بۆ مێرسین و ٢١ ھەزار و ٨٣٢ خوێندکار بۆ ئەنتاڵیا گواستراونەتەوە.


