کۆشکی سپی رەتیدەکاتەوە ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیان رێککەوتبن
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٣
حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای رەسمی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیان و ئەگەر لە ئەمریکا رێکارەکان بە باشی بەڕێوەبچن لە ماوەیەکی کورتدا ئاڵوگۆڕی زیندانی لە نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت.
لەبەرامبەردا کۆشکی سپی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بەناڕاست ناوبردوو وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش رایگەیاند، ھیچ رێککەوتنێک نەکراوەو ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەیڵێت راست نیە.



