بەرپرسێکی باڵای ژاپۆن: ژاپۆن بوونی نامێنێت
لاڤە
٧ی ئازاری ٢٠٢٣
ماساکو موری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ئەگەر رێکاری جدی نەگیرێتەبەر بەرامبەر کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان و ھەوڵدان بۆ زیادکردنی ژمارەی لەدایکبووان، ژاپۆن دەسڕێتەوە و چیتر بوونی نامێنێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبووان ھەڕەشەیە بۆ سەر لەناوچوونی دڵنیایی کۆمەڵایەتی و ئابوری وڵاتەکە.
لە ٢٨ی شوباتی رابردوودا، ژاپۆن رایگەیاند، ژمارەی لەدایکبووان بۆ ئاستی پێوانەیی دابەزیوە و دوو ھێندەی لەدایکبووان گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


