خامنەیی: ژەھراویبوونی خوێندکاران تاوانێکی گەورەیە و چاوپۆشی لێناکرێت
لاڤە
٦ی ئازاری ٢٠٢٣
خامنەیی، لەسەر پرسی ژەھراویبونی خوێندکارانی کچ لە خوێندنگەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەوە تاوانێکی گەورەیە و چاوپۆشی لێناکرێت.
ناوبراو ئاماژەبەوەدا، ئەگەر ئەو بابەتە بسەلمێندرێت، تاوانباران قورسترین سزادەدرێن و ھیچ لێبوردن و چاوپۆشییەکیان لێناکرێت.
جەختیشیکردەوە، کە گومانی تێدانییە کە کەسانێک لە پشت ئەو تاوانەوەن و دەبێت سزابدرێن.



