ترەمپ: ببمەوە بە سەرۆک لە ٢٤ سەعاتدا کۆتایی بە جەنگی ئۆکراین دەھێنم
٥ی ئازاری ٢٠٢٣
ترەمپ لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمارییەکاندا رایگەیاند، کۆتاییھێنان بە جەنگی ئۆکراین سەختە، بەڵام ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی داھاتوو سەربکەوێت و وەک سەرۆکی ئەمریکا ھەڵببژێردرێتەوە، ئەوا لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا کۆتایی بەو جەنگە دەھێنێت، بەڵام رەتیکردەوە ھەنگاو و رێوشوێنەکانی بۆ کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی روسیا و ئۆکراین، ئاشکرابکات.
لە ٢٤ی شووباتی ٢٠٢٢وە روسیا ھێرشی بۆ سەر ئۆکراین دەستپێکردووە و تائێستا جەنگی ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.


