مامۆستایەکی فەڕەنسی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لە ئێران دەستگیرکراوە
رێبوار
٤ی ئازاری ٢٠٢٣
لیژنەی پشتیوانی لەو مامۆستا فەڕەنسییە رایگەیاند، لەماوەی دە مانگی رابردوودا، تەنھا دوو جارو بۆ ماوەیەکی کورت رێگەی پێدراوە لەژێر چاودێریدا قسە لەگەڵ خێزانەکەی بکات و نەیتوانیوە بە ئازادی گوزارشت لەخۆی بکات، لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تەنھا چەند گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیسیل کولەر و خێزانەکەیدا کراوە، ھێشتا زانیارییەکان سەبارەت بە رەوشی دەستگیرکردنی ناڕوونن.
ئەو مامۆستا فەڕەنسییە وھاوبەشەکەی لە گەشتێکدا لە ئێران دەستگیرکراون، و لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە تۆمەتی سیخوڕیکردنیان دراوەتەپاڵ.



