دادگای تایبەتی تاوانەکان لە پاریس، بەتۆمەتی لایەنگری گروپی تیرۆریستی تاوانکاری ھاووڵاتییەکی وڵاتەکەی بەناوی ئاماندین لو کوز دادگایکرد و سزای زیندانی ١٠ ساڵی بەسەردا سەپاند ، بڕیاریشدا بۆ ماوەی حەوت ساڵ بیخاتە ژێر چاودێری کۆمەڵایەتی.

ئەو ژنە فەڕەنسیە تەمەن ٣٢ ساڵە لە سوریا گەڕاوەتەوەو ماوەی پێنج ساڵ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدابووە، لە کاتی دادگایکردنەکەشیدا  دانی بەوەدا نا ھەوڵی داوە خۆی بتەقێنێتەوە.