فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، لە ١ی ئەم مانگە لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ١٢٢ کۆچبەر لەناو بەلەمێکی ماسیگردا، کە بەنیازبوون بڕۆن بەرەو ئیتاڵیا لە رێگەی دەریایی سپی ناوەڕاست، لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا دەستگیرکران، کۆچبەرەکان رەوانەی ناوەندی دیپۆرت کردنەوە کران.

ھەروەھا لەناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئزمیر ٤٢ کۆچبەر رزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە، لەناوچەی سەفیریھیساریش ١٥ کۆچبەر و لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر شەش کۆچبەر رزگارکران، کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە.