کۆریای باکور چوار مووشەکی کروزی بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردەوە
لاڤە
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣
ئاژانسی ھەواڵی رەسمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، پیۆنگ یانگ چوار مووشەکی کروزی ستراتیژی، لە جۆری (ھواسال_٢) لە ناوچەی کیم چیک بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە.
مووشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە، مەودای دوو ھەزار کیلۆمەتریان بڕیوە.
ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، تاقیکردنەوەکە ئاماژەیەکە بۆ توانای سەربازی، مووشەکی کۆریای باکور، ھەروەھا لە چوارچێوەی تاقیکردنەوە و راھێنانەکانی ئەو وڵاتەدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر دوژمنکارییەک.



