یەعقوب ئۆغلو نوێنەری پارتی گەلی کۆماری لە دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، دەستەی ھەڵبژاردنەکان پرسی دواخستنی ھەڵبژاردنی نەخستۆتە بەرنامەی کارەکانی و حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدانیش ھیچ داواکاری و پێشنیازێکی پێشکەشنەکردووە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بەھۆی بومەلەرزەکەوە.

وتیشی، ئەردۆغان لە وتارەکانیدا داوای مۆڵەتی یەک ساڵ دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کارەساتبارەکانی بومەلەرزەکە، ئەوەش گوزارشتە لە خواستی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، بەڵام لە یاساکاندا ھیچ بڕگەیەک نیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بەھۆی کارەساتە سروشتییەکانەوەو ئەردۆغانیش دەسەڵاتی دواخستنی پرۆسەکەی نیە.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڕیارە ١٤ی ئایاری داھاتوو ئەنجامبدرێت.