بەپێی دوایین ئامارەکان، لە باکوری کوردستان و تورکیا ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٣٥ ھەزار و ٤١٨  کەس و ١٠٥ ھەزار و ٥٠٥ کەسیش برینداربوون. 
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی ئامارەکانی روانگەی سوریا بۆ مافەمانی مرۆڤ، لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا تائێستا زیاتر لە پێنج ھەزار و ٨٠١ کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە حەوت ھەزار کەسیش برینداربوون.

تیمی کڵاو سپیەکانی سوریاش رایگەیاند پرۆسەی گەران بەشوێن بێسەروشوێنبووەکاندا لە باکوری خۆرھەڵاتی نزیکە لە کۆتایی بۆیە لە ئێستادا تەنھا ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەو ناوچەی پێویستە وەک خێمەو خواردن و جل وبەرگ.