دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە راگەیەنراوێکدا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی ھەموو جۆرە چەکێک بە کاردەھێنێت تەنانەت بە چەکی ئەتۆمیشەوە.

وتیشی لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر نیوەدورگەی کریما ھیچ جۆرە دانووستانێک قبوڵ ناکەن و راستەوخۆ تۆڵە دەکەنەوە.

سەرکردەکانی رووسیا تائێستا چەندین جارھەرەشەی ئەوەیان کردوە ئەگەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەیان بکرێتە ئامانج چەکی ئەتۆمی بە کار دەھێنن.