رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوو گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی پارسا کەریمی و کیانووش ئەعزەمی و مێرمنداڵێک بە ناوی ئەرشیا بەرزین لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی سزای زیندانیکردن و لێدانی قامچی بەسەریاندا سەپێنروە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە،  ئەرشیا بەرزین سزای سێ ساڵ زیندانی و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێنراوە، ھەروەھا سزای ساڵێک زیندانی و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەر پارسا کەریمی و ١٠ مانگ زیندانی و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەر کیانووش ئەعزەمی دا سەپێنراوە.

ھاوکات رێکخراوی ھەنگاو بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو ١٨ ھاوڵاتی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستان لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون، کە ١٢ کەسیان لە زیندانەکانی دەرەوەی رۆژھەڵاتی کوردستان وەک کەرەج وئەراک و بەندەر عەباس لەسێدارەدراون، ھەر بەپێی ئامارەکە ٣٠%ی ئەو زیندانیانەی لە ھەموو ئێراندا لەو مانگەدا لەسێدارەدراون، کورد بوون.