فڕۆکەیەکی نەناسراو کاروانێکی چەکی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج
کەژان
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، شەوی رابردوو فرۆکەیەکی نەناسراو شەش ئوتومبێلی لە دەروبەری شاری البوکەمال لە نێوان سنوری عێراق و سوریا کردووەتە ئامانج، بەھۆی ئەو بۆردوومانەوە ئوتومبێلەکان تێکشکاو چەندین قوربانیشی لێکەوتووەتەوە.
دەشڵێت، ئەو ئوتومبێلانە چەکی ئێرانیان تیدابووە ھەر لەساتی ھاتنە ناوەوەیان لە عێراقەوە بۆ سوریا لەلایەن ئەو فرۆکەیەوە موشەک بارانکراون.



