ھێزەکانی پۆلیسی کالیفۆرنیا رایانگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکە لە رێگەی خێرای ٩٢ و دەوروبەری شاری ھاف مون بای لە باشوری سان فرانسیسکۆ روویانداوە، بەھۆیەوە ٤ کەس بە کوژراوی لەنێو کێڵگەیەک دۆزراونەتەوە و سێ کەسی تریش بەدووریەکی کەم لە ناوچەکە بە کوژراوی دۆزراونەتەوە، کەسێکی تریش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و برینەکەی سەختە. 

بە وتەی پۆلیس، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و لەئێستادا ھیچ مەترسییەک لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 

لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەشدا رووداوێکی دیکەی تەقەکردن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا روویدا، کە پیاوێکی ئاسیایی تەمەن ٧٢ ساڵ تەقەی لە ھۆڵێکی سەماکردن کرد و بەھۆیەوە ١١ کەس کوژران.