ئێران داوای دەستگیرکردنی ئەو ژن و کچانە دەکات کە پابەندی باڵاپۆشی نابن
ئایار
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ئەبو سەمەد خوڕەم ئابادی یاریدەدەری داواکاری گشتی ئێران رایگەیاند، لەسەر فەرمانی داواکاری گشتی، داوایان لە پۆلیسی وڵاتەکەیان کردووە بە توندترین سزا روبەڕوی ئەو کەسانە ببنەوە کە پێشێلی یاسای باڵاپۆشیی زۆرەملێ دەکەن.
راشیگەیاند، پێویستە ھەموو ئەو کەسانەی پێشێلی یاساکە دەکەن دەستگیربکرێن و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکرێنەوە، بۆ ئەوەی روبەڕوی سزای گونجاو بکرێنەوە.
لە ماوەی رابردوودا و بەتایبەت دوای خۆپیشاندانەکان، لەچەندین شوێنی گشتی و سەر شەقامەکان گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە ژنان و کچان بەبێ لەچک بە شەقامەکاندا دەگەڕێن.



