تەقینەوەیەک لە خواردنگەیەکی تورکیا روویدا و حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
ئایار
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لەکاتی گۆڕینی بوتڵی غازی خواردنگەکە بوتڵێکی غاز تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی تریش بریندار بوون.
حسێن ئاکسۆی پارێزگاری ئایدن رایگەیاند، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
لەبارەی رووداوەکەیشەوە وتی، ھێشتا روون نەبووەتەوە ھۆکاری تەقینەوەکە چییە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانیان دەستیان پێکردووە.
ھەروەھا بەھۆی رووداوەکەوە ئاگر لە خواردنگەکە کەوتووەتەوە و زیان بە باڵەخانەکە گەیشتووە و کەسێکیش بەھۆی رووداوەکە دەستگیرکراوە.



