بەھۆی ھێرشێکی داعشەوە لە رەققە ئەندامێکی ھەسەدە گیانی لەدەستدا
لاڤە
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، تیرۆریستانی داعش ئۆتۆمبێلێکی سەربە ھێزی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری رەققە لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج کە بەڕێکەتبوو بە ئاڕاستەی شارۆچکەی "جەدیدات" بەرەو مەزاری شەھیدان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەو ھێرشەی داعش ئەندامێکی ھەسەدە گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەو ھێرشەی داعش لەکاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە تیرۆریستانی داعش لەسنوری پارێزگای رەققە ھێرشیانکردە سەر بارەگایەکی ھەسەدە و بەھۆیەوە شەش ئەندامی ھەسەدە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گیانیان لەدەستدا.



