لە ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەر ھاووڵاتیەکی لۆکسمبۆرگدا سەپێنراوە
ڕێبوار
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی دەرەوەی لۆکسمبۆرگ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێران ھاووڵاتییەکی وڵاتەکەیان کە بەرەچەڵەک ئێرانییە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە بەبێ ئەوەی ناوەکەی و زانیاری زیاتر بخاتەڕوو.
وتیشی، جان ئسیلبۆرن وەزیری دەرەوە لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی بە حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان وەزیری دەرەوەی ئێران کردووەو وڵاتەکەی پشتیوانی ھەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران و بەھەموو شێوەیەک دژی سزای لەسێدارەدانن.
.jpg&w=2048&q=75)


