رۆبێرت مالی، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەو رەوشەی کە بەھۆی بڕیاری کشانەوە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی تێیکەوتوون ئەوەیە، کە ئێران چەند ھەفتەیەک لە بەرھەمھێنانی ماددەی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم دوورە.

وتیشی، دەقی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بوونی ھەیە و ھیواردارن لە نزیکترین کاتدا بگەن بە رێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە ئەمریکا ئامادەیە بۆ کەمکردنەوەی سزاکان، لە بەرامبەر ھەنگاونانی ئێران بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ئەو لێدوانەی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە کاتێکدایە، ھەفتەی رابردوو یەکێتیی ئەوروپا رەشنووسی کۆتایی بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی پێشکەشی ئێران و ئەمریکا کرد و وتەبێژی یەکێتییەکە رایگەیاند، چاوەڕوانی وەڵامی واشنتۆن و تارانن لەبارەی رەشنووسەکە.