بەھۆی تەقەکردن لە پاسێکی ئیسرائیلی لە قودس ١٠ کەس برینداربوون
کوردسات نیوز
١٤ی ئابی ٢٠٢٢
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر راستەڕێی رۆژئاوای مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس، تەقە لە پاسێکی ئیسرائیلی کرا و ھۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون، کە برینی سێ کەسیان سەختە، تەقەکەرەکانیش بە ئاڕاستەی شارۆچکەی سلوان ھەڵاتوون و گەڕانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانیش بۆ دۆزینەوەیان دەستیپێکردووە.
لەبارەی رووداوەکەوە یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان و سوپای ئیسرائیل کار بۆ بە سزاگەیاندنی ھێرشبەران دەکەن و سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەیان.



