سەرۆکی تورکیا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی داد و گەشەپێدان، پەیامێکی ئاڕاستەی ئەندام و لایەنگرانی کرد و ئاماژەی بە دەستکەوتی حکومەتەکانی ئاکەپە لە ماوەی ساڵانی رابردوو کرد، لە بەرەوپێشبردنی کەرتەکانی خوێندن و تەندروستی و ئاسایش و وزە و پیشەسازی و رایگەیاند، دڵنیان پارتەکەیان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکەی تورکیا کە ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت، سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت.

ھاوکات لەگەڵ خواستەکانی ئەردۆغان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کورد لە باکور بەیەک لیست و بە یەک بەرە بەشداریی ھەڵبژاردنی داھاتوو دەکەن و کار بۆ بەدیھێنانی گۆرانکاریی گەورە لەو وڵاتەدا دەکەن.