سوپای پاسداران موشەکێکی مەودا ناوەندی لە سوریا تاقی کردەوە
کوردسات نیوز
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، سوپای پاسداران لە سوریا بە سەرپەرشتی پسپۆڕە سەربازییەکانی تاقیکردنەوەی لەسەر موشەکە مەودا مامناوەندەکان کردووە و دەنگی موشەکەکانیش لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بیستراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو موشەکە مامناوەندانەی کە سوپای پاسداران تاقیکردونەتەوە بە ئاڕاستەی بیابانەکانی ئەلمەیادین تەقێنراون، کە دەکەوێتە خۆرھەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لە سوریا. پێشتر ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، سوپای پاسداران لە ناوچەی "مەزاریع" لە بیابانەکانی ئەلمەیادین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەناوی "ئەبابیل ٣" تاقی کردوەتەوە.