ئەنجوومەنی کۆمەلڕیەتی ئەرمەنی لە رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ ئیدانەی بێدەنگی نێودەوڵەتی کرد لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی.

ئەنجوومەنەکە، ئەنجوومەنێکی خۆجێییە و پەیوەندیدارە بە کاروباری ئەرمەنەکانەوە و بارەگاکەی لە حەسەکەیە.

ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنی لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی گرژییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیایان کردو و داوایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێپێچینەوە لەگەڵ تورکیا و سەرۆکەکەیدا بکات.