ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە لێدوانێکدا سوپاسی کۆماری چیک و وڵاتانی باڵتیکی کرد کە بابەتی ڤیزایان بۆ ھاوڵاتیانی وڵاتانی ھاوکاری تیرۆر ھێناوەتە ئاستێکی رەسمی.

دیبلۆماتکارێکی روسیاش ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بە رەسمی ئەمریکای ئاگادارکردۆتەوە، ئەگەر کۆنگرێس روسیا وەک دەوڵەتێکی ھاوکاری تیرۆر بناسێنێت، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ھەردوو وڵات دەگاتە خاڵێک گەڕانەوەی بۆ نیە.