رۆژنامەی ( پۆلیتیکۆ)ی ئەمریکی چەند بڕگەیەکی لە رەشنوسی ئەو دەقە بڵاوکردووەتەوە کە لە دوا خولی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ڤییەنا ئامادەکرا و تیایدا یەکێتی ئەوروپا پێشنیازی کردووە سزاکانی سەر سوپای پاسدارانی ئێران سنوردار بکرێن، بەشێوەیەک ئەو کەسانەی ئەمریکی نین و لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا نین بەھۆی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێرانیەکان، سزا نەدرێن.

رۆژنامەکە لە زاری دیبلۆماتکارێکەوە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو بڕگەیە رێگە خۆش دەکات سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس لە سزاکانی ئەمریکا دەربازییان ببێت و لە رێگەی کەسایەتی و دامەزراوەی سێیەمەوە کاروبارەکانیان راییبکەن.