دوای ئەوەی مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای ئاشتەوایی کرد لە نێوان حکومەتی سوریا و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە کە لە لایەن ئەنقەرەوە پاڵپشتی دەکرێن، ھەزاران کەس لە ناوچەکانی باکوری سوریا کە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و تورکیادان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بە پیێ میدیاکانی سوریا، لانیکەم لە ٣٦ شار و شاروچکەی ژێردەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیونی سوریا کە نزیکن لە تورکیا، لەوانەش ئیدلب و عەزاز و سەرێکانی و عەفرین و گرێ سپی و باب و جەرابلوس گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

چەند رۆژ پێش ئێستا (مەولود چاوشئۆغلو) وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە پشتیوانی لە ئاشتەوایی  نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات لەپێناو رێگری لە دابەشبونی ئەو وڵاتە و بەدیھێنانی ئاشتی ھەمیشەیی.