ھەسەدە و دیمەشق لە سەر دانانی بنکەی سەربازی لە تەبقا ڕێککەوتن
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
رۆژنامەی وەتەن نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویکردووەتەوە، بە چاودێری روسیا، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و وەفدی حکومەتی دیمەشق لە بارەگایەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا لە شاری تەبقا بەڕێوەچووە و ھەردوولا رێککەوتن لەسەرئەوەی بە جیا لەو شارە بنکەی سەربازییان ھەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چوونی سوپای سوریا کراوە بۆ سنوری پارێزگای رەققە لەگەڵ چۆنێتی پاراستنی کاروانە سەربازییەکان و بڕیاریشدراوە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوام بێت.