سعودیە: ھەڵگرانی ھەموو جۆرە ڤیزایەک دەتوانن ڕێوڕەسمی عومرە ئەنجام بدەن
کوردسات نیوز
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، ئەو کەسانەی ڤیزای ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی شنگنیان ھەیە، لە کاتی گەشتەکانیان بۆ سعودیە، دەتوانن ڕێوڕەسمی عومرە ئەنجام بدەن، ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر کەسێک ڤیزای خێزانی یان بانگھێشتی کەسی و تایبەتی ھەبێت، دەتوانێت بێ ھیچ ڕێگرییەک عومرە ئەنجام بدات.
دەسەڵاتدارانی سعودیە دوای تەواوبوونی فەریزەی حەجی ئەمساڵ لە مانگی ڕابردوودا، دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی عومرەیان ڕاگەیاند.