بەھۆی لافاوەوە لە سودان ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
بە پێی میدیاکانی سودان لە ھەردوو ویلایەتی روباری نیل و نیلی سپی بەھۆی زۆری بارانبارینەوە لافاوێکی بەھێز درووستبووە و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، تائێستا ٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠ کەسیش برینداربوون و سەدانی دیکەش بێسەروشوێنن، ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر خانوبەرە رووخاون و لە ھەندێک ناوچەش خەڵک ماڵ و شوێنەکانیان بە جێھێشتووە و ئاوارەبوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی زۆری بارانبارین و بەھێزی لافاوەکەوە، زۆربەی ئەو رێگە سەرەکییانە داخراون کە ھەردوو ویلایەتی روباری نیل و نیلی سپی بە شارەکانی دیکەی سودانەوە دەبەستنەوە.