وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بەشێک لەو بەڵگەمانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە ماڵەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا دەستیان بەسەردا گیرا، لە لیستی بەڵگەنامە زۆر نھێنییەکاندان ، رەنگە ئەوەش ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی نوێنەرانی داواکاری گشتی بگەنە ئەو بڕوایەی ترەمپ یاسای سیخوڕی پێشێل کردوە.

لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵەکەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە نھێنی نەبوون و دەکرا ھەر کاتێک داوا بکرانایە ئامادەبوو رادەستیان بکات.

پێشتریش رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵەکەی ترەمپدا دەستیان بەسەردا گیراوە پێدەچێت پەیوەندییان بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە ھەبێت.