واشنتۆن ئامادەیی خۆی نیشاندا لە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە
کوردسات نیوز
١٢ی ئابی ٢٠٢٢
"ڤیدانت باتێل" جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئامادەن بۆ ئیمزاکردنی ئەو ڕێکەوتنەی کە لە ڤییەنا دانوستانیان لەسەر کردوە، بەڵام دەبێت ئێران دەستبەرداری داواکارییە زیادەکانی بێت، کە لە دەرەوەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ یە.
لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، پێشنیازەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە دەکرێت قبوڵکراو بێت، بەمەرجێک ئەمریکا گەرەنتی لەبارەی ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانەوە بدات.