ئەردۆغان: لە سەختترین ساڵانی وشکەساڵیشدا تورکیا رووبەرووی بێئاوی نابێتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی ئابی ٢٠٢٢
رەجەب تەیب ئەردۆغان
ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، بەھۆی بەنداوەکانەوە لەمەودوا لە سەختترین ساڵانی وشکەساڵیشدا تورکیا گرفتی بێ ئاوی نابێت ، بە وتەی ئەردۆغان ، تا ئێستا ٨٩١ ملیۆن و ٢٥٦ ھەزار دۆلاریان لە دروستکردنی بەنداوەکاندا خەرج کردووە و داھاتی بەنداوەکان ساڵانە دەگاتە ١٥٠ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلار ، جگە لەوەش بەنداوەکان رۆڵێکی سەرەکیان دەبێـت لە دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ تورکیا .
ئەوە لەکاتێکدایە بەھۆی دروستکردنی بەنداوەکانی تورکیاوە ، فشارێکی زۆر لەسەر عێراق دروستبووە ، ئاستی ئاوی روبارەکانی عێراق تا رادەیەکی زۆر کەمی کردووە ، چەند جارێکیش عێراق یاداشتنامەی نارەزایی لەوبارەیەوە پێشکەشی تورکیا کردووە ، بەڵام بێ ئەنجام بوە .