سوپای پاسداران: ڕۆڵێکی گەورەمان ھەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش
کوردسات نیوز
١٢ی ئابی ٢٠٢٢
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەرەتای سەرھەڵدانی گروپی تیرۆریستی داعشەوە کە روبەرێکی فراوانیان لە عێراق و سوریا داگیرکرد، رۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە روبەڕوبونەوە و لاوازکردنی و دەرکردنیان لەو ناوچە و شارانەی لەو دوو وڵاتە داگیریان کردبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە لەسەر داوای بەغداد و دیمەشق چوونەتە ئەو دوو وڵاتە بۆ روبەڕوبوونەوەی گروپ تیرۆریستی داعش، بەڵام وەک سوپای پاسدارانیش بە پێویستیان زانیووە ئەو کارە بکەن، چونکە پێیان وایە ئەگەر لە عێراق و سوریا روبەڕوی داعش نەبونایەتەوە، دەبوو لە ھەمەدان و خوراسان شەڕی ئەو گروپە تیرۆریستییە بکەن.