پۆلیسی لەندەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو چەکدارەی دەستگیرکراوە سەربە شانەی "بیتڵز"ی داعشە و تەمەنی ٣٨ ساڵە و دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی "لوتون"ی لەندەن لە تورکیاوە دەستگیرکراوە.

راشیگەیاندووە، ئەو چەکدارە بەرپرسە لەچەندین تاوانی رفاندن و کوشتن، تۆمەتباریشە بە دەستبەسەرکردنی چەندین دیلی بیانی لە سوریا لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥. 

شانەی "بیڵتز" لە چوار کەس پێکھاتوون و خۆبەخشانە چوونەتە ریزی چەکدارانی داعشەوە لە سوریا، بەڵام دواتر ئەرکی پاسەوانی دیلە بیانییەکانیان پێسپێردراوە، لێپرسراوانی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، ئەو شانەیە ٢٧ دیلیان کوشتووە کە ژمارەیەکیان بەشێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە کوژراون.