ئەو داواکارییە ڕاستەوخۆیەی سەرۆکی ئەمریکا دوای فشارەکانی بنەماڵەی بەبارمتە گیراوەکان و دەستگیرکراوەکان بۆ سەر کۆشکی سپی دێت.

بایدن لە دەیەمین ساڵیادی رفاندنی ئۆستن تایس  رایگەیاند، ئیدارەکەی چەندین جار داوای لە حکومەتی سوریا کردووە، ھاوکاری واشنتۆن بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئۆستن بگەڕێننەوە وڵاتەکەی.

ھاوکات ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە رۆجەر کارستێنز نێردەی تایبەتی بایدن بۆ کاروباری بارمتەکان، بەردەوام لەگەڵ حکومەتی سوریا لە پەیوەندیدا دەبێت. 

(ئۆستین تایس)  پەیامنێرێکی سەربەخۆ و سەربازێکی پێشووی ھێزی دەریایی ئەمریکا بوو، لە مانگی ئابی ٢٠١٢ لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپێشاندنەکان دژی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دیمەشق رەفێندرا و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.