ئەمینداری ناتۆ: پێشبینی وادەی کۆتایی ھاتنی جەنگی ئۆکراین ئەستەمە
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢٢
ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەستەمە پێشبینی بکرێت جەنگی ئۆکراین چەندە دەخایەنێت و لێکەوتە دوورمەوداکانی چی دەبن.
وتیشی، ئەوەی گرنگە بەردەوامبوونە لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەند کاتی پێویستە، لەگەڵئەوەشدا ھەموو پشتیوانییەکی سەربازی و ئابوری و مرۆیی بۆ ئۆکراین بایەخی خۆی ھەیە، بەڵام دەستبەرداربوون لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین باجەکەی زۆر گەورەتر دەبێت.