بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی سوریا، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سوریاوە تائێستا بە بڕی ١٠٥ ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی نەوتی وڵاتەکە کەوتووە، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئابوری سوریا ھەیە، ئەمریکاشی تۆمەتبارکردووە بە بەتاڵانبردنی نەوتی وڵاتەکە.

ئاشکراشیکردووە، بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستیانکەوتووە رۆژانە ٦٦ ھەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی سوریاوە بەتاڵاندەبرێت و بەشێکی بەرەو عێراق دەگوازرێتەوە .